رۆژی پێنجشەممە ٦ی مانگی سەرماوەز، نەبوونی پێداویستی ئیمەنی لە شوێنی كار، گیان لەدەستدانی كرێكارێكی خەڵكی شاری “ورمێ” گیانی لەدەستداوە.
جێگری ئێمداد و فریاكەوتنی كۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ورمێ، رایگەیاندووە، كە سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە لە جادەی ورمێ ــــ “سەڵماس”، كرێكارێك لە كاتی كاردا توشی رووداوێك بووە و لە ئاكامدا گیانی لەدەستدا.
ئەو كرێكارە كە ناوی ئاشكرا نەكراوە، لە رووداوێكدا و لە كاتی كاری پیشەیی لە كارگەیەك، بە هۆی گیركردن لە ئامێرێكی كاركردن كە كاری ئاسنیان پێ كردووە، تووشی رووداوی كار هاتووە و گیانی لەدەستداوە.
بە پێی ئامارەكانی پزیشكی یاسایی كۆماری ئیسلامی، بە شێوەی مامناوەند ئاماری رووداوەكانی شوێنی كار لە ساڵ هەزار و ٢٤٣ كەسە، ئەم ئامارە لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بۆتەوە. هەڵبەت ئاماری راست و دروستی رووداوەكانی شوێنی كار لەم رێژەیە زۆر زیاترە و لانیكەم رۆژانە 5 كرێكار بە هۆی رووداوی كار لە ناوچە جیاجیاكانی ئێران، گیانیان لەدەست دەدەن.