هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

گیانلەدەستدانی كرێكارێك له “ورمێ”

رۆژی پێنجشەممە ٦ی مانگی سەرماوەز، نەبوونی پێداویستی ئیمەنی لە شوێنی كار، گیان لەدەستدانی كرێكارێكی خەڵكی شاری “ورمێ” گیانی لەدەستداوە.

جێگری ئێمداد و فریاكەوتنی كۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ورمێ، رایگەیاندووە، كە سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە لە جادەی ورمێ ــــ “سەڵماس”، كرێكارێك لە كاتی كاردا توشی رووداوێك بووە و لە ئاكامدا گیانی لەدەستدا.

ئەو كرێكارە كە ناوی ئاشكرا نەكراوە، لە رووداوێكدا و لە كاتی كاری پیشەیی لە كارگەیەك، بە هۆی گیركردن لە ئامێرێكی كاركردن كە كاری ئاسنیان پێ كردووە، تووشی رووداوی كار هاتووە و گیانی لەدەستداوە.
بە پێی ئامارەكانی پزیشكی یاسایی كۆماری ئیسلامی، بە شێوەی مامناوەند ئاماری رووداوەكانی شوێنی كار لە ساڵ هەزار و ٢٤٣ كەسە، ئەم ئامارە لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بۆتەوە. هەڵبەت ئاماری راست و دروستی رووداوەكانی شوێنی كار لەم رێژەیە زۆر‌ زیاترە و لانیكەم رۆژانە 5 كرێكار بە هۆی رووداوی كار لە ناوچە جیاجیاكانی ئێران، گیانیان لەدەست دەدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.