شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

پیس ‌و ژەهراوی كردنی سەرچاوە ئاوییەكان لەلایەن كارخانەی قەندی “پیرانشار”ەوە

كارخانەی قەندی “پیرانشار” بە دزیكەوە “زێی بچوك” ژەهراوی دەكات.

ماڵپەڕی كوردستان و كورد بڵاوی كردووەتەوە، كە ئەمسالیشس وەك ساڵانی رابردو كارخانەی قەندی “پیرانشار” لەم وەرزە دا پاشماوە ژەهراوییەكانی بە دزی دەرژێنێتە نێو چۆمی لاوێن كە یەكێكە لە سەرچاوەكانی زێی بچووكە.

دەوترێ ساڵانی رابردودا هیندێك بەدواداچون لەلایەن كەسانی دلسۆزەوە بۆ ئەو مەسەلەیە كراوەو كارخانەیان ناچار كردوە  دەزگای پاڵاوتن بۆ پاشماوە شیمیایی و ژەهراوییەكانی دابنێ، بەڵام بە هۆی گرانبوونی دەزگاكانی پاڵاوتن‌و تێچووی زۆری پاڵاوتن، كارخانە بە دزی‌و هەر كە دەرفەتی هەبوو لە وەرزی بارانداو تەنانەت بە شەوانە، پاشاوە ژەهراوییەكانی بەردەداتەوە نێو چۆمی “لاوێن” و دەبێتە مایەی زەرەرو زیانێكی زۆر بۆ ژینگەی ناوچەكە.

شایانی باسە‌ خەلكی ناوچەكە دەڵێن پاشاوی كارخانەی قەندی “پیرانشار” كە بە شێوەی نایاسایی دەیرژێننە نێو چۆمی لاوێن، مادەیەكی ڕەشە وەك قیر كە ژاراوییە و چ ماسی باڵندە یان مەڕو مالاتی خەڵك بیخوا پێی دەمرێ‌و هەروەها دیمەنێكی پیس و ناشیرینیش بە چۆم‌و ئاوی ناوچەكە دەدا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.