“ئەفشین سوهرابزادە” زیندانی سیاسی كورد، كە بە شێرپەنجەی “رێخۆڵە” گیرۆدەبووە و لە دۆخێكی نالەباردا دەژیت، بە بێهۆشی لە زیندانی شاری “میناب”ەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی نێو زیندانەكە.
بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، “ئەفشین سوهرابزادە” زیندانی سیاسی كورد كە ماوەیەكە لە زیندانی شاری میناب راگیراوە و بە هۆی گیرۆدەبوون بە نەخۆشی رێخۆڵە لە دۆخێكی نالەباری جەستەییدا دەژیت، رۆژی پێنجشەممە 29ی مانگی خەزەڵوەر پاش ناڕەزایی بەرامبەر بە پێرانەگەیشتنی و چارەسەن نەكردنی پزیشكی، لە جیاتی نەخۆشخانە، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و شەوی یەكشەممە لەسەر دووشەممە 3ی مانگی سەرماوەز پاش ئەوەیكە لەسەر خۆی چووبوو، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی نێو زیندان.
دەوترێ، پاش گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە و لێدانی چەند دەرزیەك، هاتووەتەوە سەر خۆ و دوبارە راپێچی ژووری تاكەكەسی كراوەتەوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ئەفشین سوهرابزدە كە ماوەی 2 ساڵە تووشی نەخۆشی رێخۆڵە بووە و بە دەست ئێش و ئازارەوە دەناڵێنێ، دانیشتووی شاری كرماشانە كە رێكەوتی 18ی مانگی جۆزەردانی ساڵی 1389ی هەتاویی، لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكان لە شاری كامیاران دەستگیر و لە لایەن لقی 2ی دادگای كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە بە تۆمەتی موحاربە(شەڕ لەگەڵ خودا) و پەیوەندیی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردستانیەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی بە 25 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی میناب حوكم دراوە و سەرتای مانگی رەشەمەی ساڵی 1390ی هەتاویی لە زیندانی ناوەندیی شاری سنەوە دوورخرایەوە بۆ میناب.