زیندانیەكی گیرۆدە بە شێپەنجە بە بێهۆشی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

“ئەفشین سوهرابزادە” زیندانی سیاسی كورد، كە بە شێرپەنجەی “رێخۆڵە” گیرۆدەبووە و لە دۆخێكی نالەباردا دەژیت، بە بێهۆشی لە زیندانی شاری “میناب”ەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی نێو زیندانەكە.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، “ئەفشین سوهرابزادە” زیندانی سیاسی كورد كە ماوەیەكە لە زیندانی شاری میناب راگیراوە و بە هۆی گیرۆدەبوون بە نەخۆشی رێخۆڵە لە دۆخێكی نالەباری جەستەییدا دەژیت، رۆژی پێنجشەممە 29ی مانگی خەزەڵوەر پاش ناڕەزایی بەرامبەر بە پێرانەگەیشتنی و چارەسەن نەكردنی پزیشكی، لە جیاتی نەخۆشخانە، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و شەوی یەكشەممە لەسەر دووشەممە 3ی مانگی سەرماوەز پاش ئەوەیكە لەسەر خۆی چووبوو، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی نێو زیندان.

دەوترێ، پاش گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە و لێدانی چەند دەرزیەك، هاتووەتەوە سەر خۆ و دوبارە راپێچی ژووری تاكەكەسی كراوەتەوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ئەفشین سوهرابزدە كە ماوەی 2 ساڵە تووشی نەخۆشی رێخۆڵە بووە و بە دەست ئێش و ئازارەوە دەناڵێنێ، دانیشتووی شاری كرماشانە كە رێكەوتی 18ی مانگی جۆزەردانی ساڵی 1389ی هەتاویی، لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكان لە شاری كامیاران دەستگیر و لە لایەن لقی 2ی دادگای كۆماری  ئیسلامی لە شاری سنە بە تۆمەتی موحاربە(شەڕ لەگەڵ خودا) و پەیوەندیی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردستانیەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی بە 25 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی میناب حوكم دراوە و سەرتای مانگی رەشەمەی ساڵی 1390ی هەتاویی لە زیندانی ناوەندیی شاری سنەوە دوورخرایەوە بۆ میناب.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.