دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

فەرهاد پیرباڵ: خۆم دەكەم بە (چێ گیڤارا)ی رۆژهەڵاتی كوردستان

فەرهاد پیرباڵ لە روونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە هەوڵی خۆسوتاندنەكە، دەڵێت لەو بڕیارە پاشگەز بووەتەوە‌و ئەو ئێستا بڕیارێكی دیكەی داوە‌و دەیەوێ ببێتە پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی كوردستان و لە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران شەڕ بكات.

بڕیار بوو فەرهاد پیرباڵ وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر دەستگیركردنی حەوت چالاكڤانی رۆژئاوای كوردستان لە گرتووخانەی محەتە لە شاری هەولێر، خۆی بسووتێنێ، بەڵام بە هەوڵی كەسە نزیكەكەكانی رێگریی لێ كرا.

سەبارەت بە دوایین هەڵوێستی فەرهاد پیرباڵ، لەلێدوانێك بۆ روودا وتی “من سەد لە سەد پەشیمانبو‌ومەتەوە لە خۆسووتاندن و خۆم ناسووتێنم، لەبەر ئەوەی فەرهاد پیرباڵ رێگەی دیكەی دۆزیوەتەوە”.

ئەو لەبارەی ئەو رێگایەی دیكەوە كە دەیگرێتەبەر گوتی “من ئیعلانی شۆڕشی كوردستانیم كردووە لە دژی كۆماری ناكۆماری نائیسلامی ئێران‌و دەبمە پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی كوردستان”.پێشیوابوو كە ئەو دەبێتە (چێ گیڤارا)ی رۆژهەڵاتی كوردستان.

وتیشی “بڕیاری كۆتایی من ئەوەیە ئێستا ئەگەر هەموو هێزە كوردستانییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان یەكبگرن، بە مەرجێك فارس و توركیان تێدا نەبێت، من لە ئەمڕۆ بە دواوە لە سەر شەرەفی شەهید عەبدولڕەحمان قاسملو دەبمە پێشمەرگەی رۆژهەڵات و گیڤارا چیكرد منیش وا دەكەم بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.