بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاندووە، كە دوو لاوی دیكە كە دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجەن و لە بەرواری (٢٩/٩/٢٠١٤) پەیوەندییان كردووە بە داعشەوە، ماوەی هەفتەیەكە، لە (بێجی) و لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەی هاوپەیمانانەوە كوژراون.
هەروەها وتوویەتی، ئەو دوو لاوە یەكێكیان ناوی (ڕەشید حەمەئەمین عەلی)یە و لەدایك بووی ساڵی (١٩٩٧)ـە، لاوەكەی دیكەش ناوی (دلۆڤان دلاوەر میرزا)یە لەدایك بووی ساڵی (١٩٩٦)ە
بەپێی زانیارییەكان تا ئێستا ژمارەی كوژراوانی ناو داعش لە سنوری هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان گەیشتووەتە 22 كەس.
هەروەها لەماوەی دوو حەفتەی رابرددودا سێ لاوی تەمەن ١٦ بۆ ٢٠ ساڵو خەڵكی شاری مەهاباد لەریزەكانی داعش و لەشەڕی دژی پێشمەرگەدا كوژراون.