3 چالاكی سیاسی كورد لە لایەن دادگای كۆماری ئیسلامی سەرجەم بە 44 ساڵ زیندان مەحوم كران.
بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، 2 چالاكی سیاسی كورد بە ناوەكانی “كیانوش رۆستەمی و موحسین خودابەندلو” بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردستانیەكانی نەیاری كۆماری ئیسلاامی، هەركامە و بە 15 ساڵ زیندان و بێ رێزیی بە خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی بە هەركامە و بە 2 ساڵ زیندان مەحكوم كران.
لە لایەكی دیكەوە نێعمەت فەتحی بە هەمان تۆمەت بە 10 ساڵ زیندان حوكم درا.
ئەو 3 چالاكە سیاسیە كوردە كە سەرجەم بە 44 ساڵ زیندان حكوم دراون، ئێستاكە لە زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان لە حاڵی تێپەڕاندنی حوكمەكەیاندان.