هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

سێ چالاكی سیاسی كورد بە 44 ساڵ زیندان مەحكوم كران

3 چالاكی سیاسی كورد لە لایەن دادگای كۆماری ئیسلامی سەرجەم بە 44 ساڵ زیندان مەحوم كران.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، 2 چالاكی سیاسی كورد بە ناوەكانی “كیانوش رۆستەمی و موحسین خودابەندلو” بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردستانیەكانی نەیاری كۆماری  ئیسلاامی، هەركامە و بە 15 ساڵ زیندان و بێ رێزیی بە خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی بە هەركامە و بە 2 ساڵ زیندان مەحكوم كران.

لە لایەكی دیكەوە نێعمەت فەتحی بە هەمان تۆمەت بە 10 ساڵ زیندان حوكم درا.

ئەو 3 چالاكە سیاسیە كوردە كە سەرجەم بە 44 ساڵ زیندان حكوم دراون، ئێستاكە لە زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان لە حاڵی تێپەڕاندنی حوكمەكەیاندان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.