ژمارەیەك لە خوێندكاران و خەڵكی ناڕازیی شاری “ورمێ” لە زانكۆی ئەو شارە دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە*زاگرۆس پۆست* ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی شاری ورمێ و كۆمەڵێ لە خوێندكارانی زانكۆی ورمێ لە ناڕەزایی بە گیانلەدەستدانی 2 خوێندكاری ئەو زانكۆیە لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا، ناڕەزاییان دەربڕی.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، هەفتەی رابردوو كچە خوێندكارێكی كوردی دیكە بە ناوی “شیلان رەوشەن دڵ” تەمەن 22 ساڵ و خەڵكی ئاوایی “نرزیوە” سەر بە شاری شنۆ، لە زانكۆی شاری ورمێ بە شێوەیەكی گوماناوی تووشی تێكچوون و رەشانەوە دەبێت و پێش گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدەدا و پزیشكی یاسایی رادەگەیەنێت كە ئەو كچە بە هۆی خواردنی “حەبی سیانور” گورچیلەكان و سی لەدەست دەدات و باقی ئەندامانی لەشی بە تەواوەتی رەش دەبێتەوە و لە ئاكامدا گیانی لەدەست دەدات.
رۆژی هەینی 23ی مانگی خەزەڵوەریش كچێكی خوێندكار خەڵكی شاری سەقز بە ناوی “سومەیە مەلەكی” تەمەن 27 ساڵ بە هۆكارێكی نادیار لە ماڵەوە خۆی هەڵواسیوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداز.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە ماوەیەك لەمەوبەریش 2 كچە خوێندكاری دیكەی كورد بە ناوەكانی “شەیدا حاتەمی و سەحەر چوینی” بە شێوەیەكی گوماناوی لە زانكۆەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستدابوو.