هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە زانكۆی “ورمێ”

ژمارەیەك لە خوێندكاران و خەڵكی ناڕازیی شاری “ورمێ” لە زانكۆی ئەو شارە دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە*زاگرۆس پۆست* ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی شاری ورمێ و كۆمەڵێ لە خوێندكارانی زانكۆی ورمێ لە ناڕەزایی بە گیانلەدەستدانی 2 خوێندكاری ئەو زانكۆیە لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا، ناڕەزاییان دەربڕی.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە،  هەفتەی رابردوو كچە خوێندكارێكی كوردی دیكە بە ناوی “شیلان رەوشەن دڵ” تەمەن 22 ساڵ و خەڵكی ئاوایی “نرزیوە” سەر بە شاری شنۆ، لە زانكۆی شاری ورمێ بە شێوەیەكی گوماناوی تووشی تێكچوون و رەشانەوە دەبێت و پێش گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدەدا و پزیشكی یاسایی رادەگەیەنێت كە ئەو كچە بە هۆی خواردنی “حەبی سیانور” گورچیلەكان و سی لەدەست دەدات و باقی ئەندامانی لەشی بە تەواوەتی رەش دەبێتەوە و لە ئاكامدا گیانی لەدەست دەدات.

رۆژی هەینی 23ی مانگی خەزەڵوەریش كچێكی خوێندكار خەڵكی شاری سەقز بە ناوی “سومەیە مەلەكی” تەمەن 27 ساڵ بە هۆكارێكی نادیار لە ماڵەوە خۆی هەڵواسیوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداز.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە ماوەیەك لەمەوبەریش 2 كچە خوێندكاری دیكەی كورد بە ناوەكانی “شەیدا حاتەمی و سەحەر چوینی” بە شێوەیەكی گوماناوی لە زانكۆەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستدابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.