هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ئێران مانگێ 2 میلیۆن دۆلار دەداتە گرووپێكی شیعەی عێراقی

بە سەدان هاوڵاتیی سوننەمەزهەبیان لە چەند ناوچەیەكی عێراق، كۆمەڵكوژ كردوە، ڕۆژنامەی‌ “گاردیەن”یش دەڵێت: چەكدارەكانی‌ عەسایبی ئەهلی حەق، مانگانە نزیكەی 2 ملیۆن دۆلار لە ئێران وەردەگرێت.

بەپێی ڕاپۆرتێكی‌ ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ، لەناوچەكانی باكووری پارێزگای بابل و تارمیەو پردی دیالەو ئەبو غرێب، لەسەر دەستی چەكدارە شیعەكان‌و بە هاوكاریی ئەرتش و پۆلیسی فیدراڵی عێراق، بەسەدان هاوڵاتیی سونیە كە لەنێویاندا بەندكراوو منداڵ هەن، كۆمەڵكوژ كراون.

فەیسەڵ عیتانی-شرۆڤەكاری ئەنجومەنی ئەتڵەسی لە سەنتەری ڕەفیق حەریری، بە ڕۆژنامەی “شەرقولئەوسات”ی ڕاگەیاندوە: زۆرێك لە سونیەكانی عیراق پێیان وایە، بوونی ئەو چەكدارە شیعانە لە عێراق و دەستتێكەڵاوكردنیان لەگەڵ حكومەتی بەغدا، هەستی پەراوێزبوونیان لا دروست دەكات.

هەروەها رۆژنامەنووس مارتن شۆلف، لە ڕۆژنامەی گەردیانی بریتانیا دەڵێت: عەسایبی ئەهلی هەق كە یەكێكە لە گرووپە چەكدارە شیعەكانی عێراق، مانگانە نزیكەی 2ملیۆن دۆلار لە ئێران وەردەگرێتز بەڵام دیار نیە باقی گرووپە شیعەكانی دیكەی عێراق چەنێ لە ئێران پارە وەردەگرن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.