بە سەدان هاوڵاتیی سوننەمەزهەبیان لە چەند ناوچەیەكی عێراق، كۆمەڵكوژ كردوە، ڕۆژنامەی “گاردیەن”یش دەڵێت: چەكدارەكانی عەسایبی ئەهلی حەق، مانگانە نزیكەی 2 ملیۆن دۆلار لە ئێران وەردەگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ، لەناوچەكانی باكووری پارێزگای بابل و تارمیەو پردی دیالەو ئەبو غرێب، لەسەر دەستی چەكدارە شیعەكانو بە هاوكاریی ئەرتش و پۆلیسی فیدراڵی عێراق، بەسەدان هاوڵاتیی سونیە كە لەنێویاندا بەندكراوو منداڵ هەن، كۆمەڵكوژ كراون.
فەیسەڵ عیتانی-شرۆڤەكاری ئەنجومەنی ئەتڵەسی لە سەنتەری ڕەفیق حەریری، بە ڕۆژنامەی “شەرقولئەوسات”ی ڕاگەیاندوە: زۆرێك لە سونیەكانی عیراق پێیان وایە، بوونی ئەو چەكدارە شیعانە لە عێراق و دەستتێكەڵاوكردنیان لەگەڵ حكومەتی بەغدا، هەستی پەراوێزبوونیان لا دروست دەكات.
هەروەها رۆژنامەنووس مارتن شۆلف، لە ڕۆژنامەی گەردیانی بریتانیا دەڵێت: عەسایبی ئەهلی هەق كە یەكێكە لە گرووپە چەكدارە شیعەكانی عێراق، مانگانە نزیكەی 2ملیۆن دۆلار لە ئێران وەردەگرێتز بەڵام دیار نیە باقی گرووپە شیعەكانی دیكەی عێراق چەنێ لە ئێران پارە وەردەگرن.