پاش هێرشی ئەرتشی عێراق و ژمارەیەك خۆبەخش لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش، ئەم گروپە گەورەترین ئەنباری چەك و تەقەمەنی خۆی لەو پارێزگایە تەقاندەوە.
بەپێی هەواڵێكی “عراق پرێس” بە هۆی پێشڕەوی ئەرتشی عێراق لە باكوری پارێزگای سەڵاحەدین بەرەو موسڵ، چەكدارانی داعش ناچار بوون ئەنباری چەكەكانی خۆیان بتەقێنەوە.
بەپێی هەواڵەكە گروپی داعش بینای پەیمانگای كشتوكاڵ شاری “حمام العایل” لە باشوری موسڵ كە گەورەترین شوێنی ئەنباری چەكو تەقەمەنییەكانی داعش لە باشوری موسڵ بووە، تەقاندوەتەوە.