چوار شه‌ممه‌ 4 كانونی یه‌كه‌م 2024

چالاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئازاد نه‌کران‌و پیرباڵ ئه‌ڵێت خۆم ئه‌سوتێنم

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ فه‌رهاد پیرباڵ چووه به‌رده‌م فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێرو گرتووخانه‌ی مه‌حه‌ته که شوێنی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی 8 چالاکی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌و بڕیاریدا ئه‌گه‌ر تا کاتژمێر 3 دوانیوه‌ڕۆ ئازاد نه‌کرێن ئاگر له خۆی به‌رده‌دات، تا ئێسته‌ش که نیوکاتژمێر له 3 لایداوه  چالاکان ئازاد نه‌کراون‌و کۆمه‌ڵێک چالاکی تری ڕۆژهه‌ڵاتی له به‌رده‌م گرتووخانه‌که بۆ پشتگریی له پیرباڵ مانیان گرتووه‌و هێزه‌کانی پۆلیس‌و ئاسایش ده‌وره‌که‌یان گرتووه.

شایه‌تحاڵێک به زاگرۆ پۆستی ڕاگه‌یاندووه: ئێسته هێزه‌کان ناهێڵن که‌سی تر به مانگرتووان په‌یوه‌ست بێت‌و فه‌رهاد پیرباڵ  ڕایگه‌یاندووه ئه‌مشه‌و خۆی ده‌سووتێنێت.

وێنه: کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مانگرتوو له به‌رده‌م گرتووخانه‌ی مه‌حه‌ته، له لاپه‌ڕه‌ی  ‘گروپی پشتیوانی لە ٧ بەندکراوی ڕۆژهەڵاتی لە باشوری کوردستان ‘ه‌وه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.