سەرچاوەیەكی ئەمنی باشووری كوردستان ئاشكرایدەكات ماوەیەك پێش ئێستا دوو گەنجی خەڵكی پیرەمەگروون سەر بە پارێزگای سلێمانی لە نیو ریزەكانی داعش كوژراون.
سەرچاوەیەكە بە سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە كە: بە سەدان هاوڵاتی باشووری كوردستان لە گەنجانی شوێنە جیاجیاكان چونەتە ریزی چەكدارانی داعش و لە دوای هێرشی داعش بۆ عێراق و داگیركردنی ئەنبار، موسڵ و شنگال و چەند ناوچەیەكی تر، ھیچ كوردێكی ناو ئەو رێكخراوە نەگەراونەتەوە باشووری كوردستان.
لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە كە، ئەو گەنجە كوردانەی لە ناو داعشدان رۆژانە لە شەڕەكاندا لێیان دەكوژرێت و لەم دواییانەشدا 2 گەنجی خەڵكی پیرەمەگروون لە ریزی ئەو رێكخراوەدا بەھۆی بۆردومانەكانەوە كوژراون .
بە پێی زانیاریەكان ئەو دوو گەنجەی خەڵكی پیرەمەگروون بران و پێشتر لە شاری رانییە نیشتەجێبون و ماوەی دوو ساڵیشە لە ناحییەی پیرەمەگرونی سەر بە پارێزگای سلێمانی نیشتەجێن و یەكێكیان ژیانی هاوسەری پێكهێناوە.