هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ئاشكرا بوونی ناوی خۆپیشاندەرە دەستگیر كراوەكانی شاری سنە

ناوی ئەو كەسانەی كە لە خۆپشاندانی تایبەت بە رۆژی جیهانی كۆبانێ لە شاری سنە دەستگیر كران ئاشكرا بوو.

لە درێژەی ئەو هەواڵەدا كە *زاگرۆس پۆست* رۆژی شەممە 10ی مانگی خەزەڵوەر بەرامبەر بە 1ی مانگی نوامبر سەبارەت بە خۆپیشاندانی خەڵكی شاری سنە بۆ پشتیوانی و هاوخەباتی خەڵكی شاری كۆبانێ و دیاریكردنی ئەو رۆژە وەكوو رۆژی جیهانی كۆبانێ بڵاو كراویەوە و دواتر كۆبوونەوەكە لە لایەن چەكدارانی كۆماری ئیسلامیەوە هێرشی كرایە سەر، لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی ناوی ئەو كەسانه كە لەو خۆپیشاندانەدا دەستگیر كراون بڵاو كراوەتەوە.

ناوی ئەو كەسانە كە رێژەیان 12 كەسە و دوای بێ رێزی و هێرشی چەكدارانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر رێپێوان و خۆپیشاندانی هێمنانەی خەڵكی شاری سنە لە رۆژی جیهانی كۆبانێ بەڕێوە چوو و یەك كەسێكیش تێیدا بریندار بوو، بریتیە لە: خالید حسێنی، نعمەت نعمەتی، فەرید لەتیفی، شەهلا نادر وەیسی، ئەكبەر گوڵابی، مەسعود زەمانی، شەهرام بەخشەندە، یەدۆڵڵا سەمەدی، عومەر شەعبانی، سوهراب جەلالی، چیا رۆستەمی و پشتیوانی حسێنی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.