چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

كوژرانی وتەبێژ و یەكێكی دیكە لە بەرپرسانی باڵای داعش

لەبەیان نامەیەكدا وەزارەتی بەرگری عێراق ئاژمارە بەوە دەكات لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆكەی هاوپەیمانان لە قەزای ‘قائیم’ سەر بە پارێزگای ئەنبار لە نزیك شاری ڕومادیە چل و شەش چەكداری داعش دەكوژرێن لە ناو كوژراوەكان ‘ئەبو محەمەدعەدنانی’ وتەبێژی داعش بەرچاو دەكەوێ، هاوكات دەزگا ئەمنیەكان و دەزگای ئیتلاعاتی عێراق ڕۆلێكی باشیان هەبووە، لە دۆزینەوەی شوێن و كاروانی چەكدارانی داعش، لە ناو ئەو بۆردومانانەدا و هەروەها چەكی دژە فرۆكەی داعش و كاروانێكی گەورەی سەربازی داعش تێكشكێنراون .
لە ئێستادا بەشێكی زۆری هێزەكانی عێراق لە باكوری پارێزگای ئەنبار كۆكراونەتەوە بە مەبەستی ڕێگری كردن لە بەرەو پێش چوونی داعش لەو پارێزگایە.
بەپێی زانیاری دەزگا ڕاگەیاندنەكان تەنیا سەری وتەبێژی داعش دۆزراوەتەوە و لاشەی كوژراوەكان شێواوە و ئەمەش لەحاڵێكدایە كە وتەبێژی داعش شەوی رابردوو لە تۆمارێكدا كە بە دەنگ هەڵگیرابوو باسی لە وەلانانی ئەبوبەكر بەغدادی بە هۆی گەندەڵی ماڵی بڵاو كردووبووە.
لە لایەكی دیكەوە رێكخراوی داعش والی‌ ئەنبار( پارێزگاری‌ ئەنبار‌) لە سێدارە دا، ئەوەش دوای‌ ئەوەی‌ پێشتر بڕیاری‌ لە سێدارەدانی‌ بۆ دەركردبوو.
هەواڵنێریی ئەعەرەبیە رایگەیاندووە كە، داعش بڕیاری  لەسێدارەدانی‌ والی‌ ئەنبار( ئەبو موهەنەد)ی‌ جێبەجێكردووە.
رێكخراوەكە دوای‌ جێبەجێكردنی‌ بڕیارە، راستەوخۆ سەعد محەمەد عوبەیدی‌ لە جێگەكەی‌ وەك والی‌ ئەنبار دەستنیشانكردووە.
ئەبو موهەنەد والی‌ ئەنبار، ناوی‌ تەواوی‌ عەدنان لەتیف سویداوییە و پێشتر ئەفسەر بووە لە ریزی‌ سپای‌ عێراقدا.
تا ئێستا هۆكاری‌ لە سێدارەدانی‌ والی‌ ئەنبار بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام پێدەچێت پەیوەندی‌ بەو شكستانەی‌ ئەم دوایەی‌ رێكخراوەكە هەبێت لە عێراقدا.
داعش بڕیاری‌ دوورخستنەوەی فەرماندە كوردەكانی دەكردوە و بە پێی‌ ئەو زانیاریانەی‌ بڵاوەیان پێكراوە، ژمارەكیش لەو كوردانە رەوانەی‌ بەرەكانی‌ جەنگ كراوە.

ماڵپەڕ سۆمەرییە نیوز بڵاویكردووەتەوە ، لەئێستادا ڕێكخراوی داعش بڕیاری دوورخستنەوەی فەرماندە كوردەكانی دەكردوە‌و ژمارەیەكیشیان ڕەوانەی بەرەكانی جەنگ كردوە، ئەوەش وەك سیاسەتی بەكارهێنانی گەنجی كورد لە دژی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و ئەبوبەكر بەغدادی بڕیاری سووتاندنی گیانبەخت كردووانی خۆڕاگری شاری كۆبانێ بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوە لە خەڵكی ئەو شارەی دەركردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.