چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

راگەیەندراوی ناڕەزایی دامەزراوە خوێندكاریەكانی ورمێ

بە مەبەستی چارەسەر كردنی كێشەی شوێنی خەوی خوێندكاران لە شار ورمێ، ژمارەیەك لە خوێندكارانی زانكۆی پیشەیی ئەو شارە راگەیەندراوێكیان بڵاو كردەوە.

خوێندكارانی ناڕازیی زانكۆی پیشەیی ورمێ راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاو كردووەتەوە و نمونەیەك لەو راگەیەندراوە رادەستی *زاگرۆس پۆست* كراوە كە تێیدا باس لە شوێنی خەوی خوێندكارانی كچی ئەو زانكۆیە و كێشەگەلێك كە لەم پەیوەندەدا بۆ خوێندكاران هاتووەتە ئاراوە، كراوە و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە كە بەدواداچوونی دۆخەكە بكەن.

لەم راگەیەندراوەدا جەخت لەسەر كاری تایبەتی زانكۆ وەكوو “بنچینەی زانستو كەلتور كراوە و پێگەی ئاسایش و ئارامی ژینگەی زانكۆ و خوێندكاران لە بەدیهێنانی ئەم بابەتە گرنگە” باسی لێ كراوە.

هەروەها باس لەوە كراوە كە، یەكێك لەو شوێنانەی كە خوێندكارە كژەكان تێیدا دەخەون بووتە هۆی دروست بوونی كێشە و گرفت و كەسانێ كە گومانی پەیوەندیی لەگەڵ دام و دەزگا حكومەتیەكانیان لەسەرە، كێشە بۆ ئەو كچە خوێندكارانە دروست دەكەن.

ئەم راگەیەندراوە كە لە لایەن 13 ناوەند، شورای پیشەیی، گۆڤار و ئەنجومەنی زانستی خوێندكارانی زانكۆی ورمێەوە واژۆ كراوە، باس لە كەمتەرخەمی و نالەباری شوێنی نوستن و پشودانی خوێندكارانی كچ كراوە و ئاماژە بەوە دراوە كە، ئەمە ماوەی چەند مانگە خوێندكاران لەمبارەوە ناڕەزایی دەردەبڕن، بەلام هیچ لایەنكێك تا ئێستا هەڵوێستی شیاوی سەبارەت بەم دیاردەیە نەبووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.