هەوڵی نوێنەرانی مەجلیسی كۆماری ئیسلامی بۆ پێشگرتن لە پەرەسەندنی ژنانی گۆرانیبێژ

حسێن نەقوی حسێنی نوێنەری بناژۆخوازی مەجلیسی كۆماری ئیسلامی، وێڕای رەخنەگرتن لە موسیقا ژەندن بە شێوەی تاكە كەسی و هەروەها گۆرانی وتنی ژنان لە نێو كۆنسرتەكان رایگەیاندووە كە، ژمارەیەك لە نوێنەرانی مەجلیس لەمبارەوە رەخنەیان لە حەسەن رووحانی سەرۆك كۆمار و وەزیری ئیرشاد (رێنوێنی) سەبارەت بە “پەرەسەندنی ئەم بابەتە” هەیە.

ناوبراو لە وتووێژێك لەگەڵ هەواڵنێریی حكومەتی مێهر، رەخنەی لە بە تەنیا ژەندنی موسیقا و هەروەها گۆرانی وتنی ژنان لە كۆنسرتەكاندا گرتووە و باسی لەوە كردووە كە، ژمارەیەك لە نوێنەرانی مەجلیسیش لەگەڵ ئەو هاوڕان و نامەیەكیان بۆ حەسەن رۆحانی نووسیوە.

ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوە كردووە كە، ئەگەر دەوڵەت نەتوانێ داواكاریی پێشگرتن لە پەرەسەندنی ژەنیاران و گۆارنیبێژانی ژن بگرێت، ئەوە مەجلیس كەڵك لە دەسەڵاتی خۆی وەردەگرێت و بەرەوڕووی ئەم دیاردەیە دەبێتەوە.

جێگای ئاماژەیە، رووناكبیران و چالاكانی ژنان بەردەوام باس لە زەخت و گوشاری لە رادەبەدەری كۆماری ئیسلامی بۆ سەر كۆمەڵانی خەڵك و بەتایبەت ژنان و كچانی ئازادیخواز دەكەن و ئەمەش لەحاڵێكدایە كە ژنانی ئێرانی لە هەموو بوارەكاندا و لەوانە لە بواری هونەری و لە سەرەوەی هەموویانەوە هونەری موسیقا و گۆرانی وتن گەشەیەكی باشیان كردووە و ئەمەش لەگەڵ بنەما فیكری و سیاسیەكانی كۆماری ئیسلامی ناتەبایەو زۆر جار بەرپرسانی حكومەتی لە مینبەرە جیاجیاكانەوە، هەڵوێست و كردەوە و قسەی نەشیاوی توند بە ژنانی چالاك دەڵێنەوە و هەڵسوكەوتی توندیان لەگەڵ دەكەن و ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە ژنانی هەڵسوڕاو لە بوارە مەدەنی، سیاسی، كۆمەڵایەتی و مافی ژنان لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدا راگیراون و ئێستاكەش زیاتر لە 3% لە زیندانیانی ئێران ژنان پێكی دەهێنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.