دەستگیركردنی 3 كەس لە شاری قوروە

3 كەس لەو هاوڵاتیانەی كە لە شاری قوروە سەر بە پارێزگای سنە بۆ پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانێ لە هەوڵی سازدانی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕین بوون، لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كران.

رێكەوتی 5 شەممە 8ی مانگی خەزەڵوەر دانیشتووانی شاری قوروە بە مەبەستی پشیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانێ پاش پتر لە 45 رۆژ لە هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر ئەو شارە، لە هەوڵی سازدانی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕین لە پاركی “رزوان” بوون، كە ئەو كۆبوونەوەیە كەوتە بەر هێرشی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی و لە ئاكامدا وێڕای بێ رێزی و سووكایەتی بە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە، 3 كەس دەستگیر و راپێچی شوێنێكی نادیار كران.

شایانی باسە، تا ئێستا شوێن و ناسنامەی ئەو كەسانە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام پێدەچێ لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا بن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.