رێكخراوە پیشەیی و مەدەنیەكانی شاری سنە بە بۆنەی رۆژی جیهانی كۆبانێ راگەیەندراوێكیان بڵاو كردووەتەوە و داوایان لە كۆمەڵانی خەڵكی شارەكە كردووە كاتژمێر 5ی ئێوارە لە سەر شەقامە سەرەكیەكانی شار و مەیدانی ئازادیی بۆ پشتویانی لە یەكی مانگی نوامبر رۆژی جیهانی كۆبانێ، ئامادەبن.
خەڵکی شۆرشگێری کوردستان!
هەروەک ئاگادارن ماوەیەکە کوردستان کەوتوەتە بەر هێرشی گرووپی تیروریستی داعش، بەڵام پەلاماری تیروریستان له گەڵ بەرخۆدانی بێ وێنەی گەلی کورد به تایبەت خەڵکی قارەمانی کوبانی بەرامبەر بوەتەوە به سیوەیەک ئازادخۆازنی جیهانی هێنایە سەر ئەو باوەرە که رۆژی یەکی نوامبر (١٠/ ٨/ ٩٣) به ناوی “رۆژی جیهانی پشتیوانی له کوبانی” دیاری بکرێ.
لهە پێوەندیەدا “کومیتەی پشتیۆانی له کوبانی) داوا له هەمو چین و توێژەکانی شاری سنە دەکات تا هاو دەنگ له گەڵ کۆمەڵگای جیهانیدا رۆژی شەممە ١٠/٨/٩٣ کاتژمێر ٥ی ئێوارە له کۆرەپانی ئازادیدا پشتیۆانی خۆیان له خەڵکی قارەمانی کوبانی دەرببرن.
کۆمیتەت پشتیۆانی له کوبانی _ سنە
١_ ڕێکخراوە کرێکاریکان
٢_ ڕێکخراوە سنفیەکان
٣_ ڕێکخراوە خۆێندکاریەکان
٤_ ڕێکخراوە ئەدبیەکان
٥_ هەڵسوراوانی کۆمەڵایەتی
٦_ هەڵسوراوانی بزووتنەوەی ژنان
٧_ هەڵسوراوانی مافی منداڵان
٨_ گرووپەکانی شاخەوانی و هەڵسوراوانی ژینگە
٩_ دووکانداران و کاسبکارانی شاری سنە