دوێنێ کۆمه‌ڵێک نووسه‌رو که‌سی ناسراو له ئێران بانگه‌وازێکیان بۆ ڕاگرتنی حوکمی له‌سێداره‌دان له ئێران ڕاگه‌یاند. ئه‌م گرووپه له پێنج خاڵدا هه‌وڵه‌که‌یان به داواکاریی ڕاگرتنی ئێعدام له پێش چاوی خه‌ڵک، به‌ردباران کردن، له‌سێداره‌دانی که‌سی خوار ته‌مه‌نی 18ساڵ‌و بڕینی ئه‌ندامانی له‌ش ڕاگه‌یاندووه‌و ناویان ناوه ‘هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاوی له‌سێداره‌دان’.
بانگه‌وازه‌که سووره له سه‌ر جێگرتنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌و سیاسه‌تی بارهێنان له بری لهسێدارهدانو واژکهرانی برێتین له: بابه‌ک ئه‌حمه‌دی(نووسه‌رو وه‌رگێڕ)، سیمین بێهبه‌هانی(نووسه‌رو شاعیر)، فه‌ریبورز ڕه‌ییس دانا(ئابووریناس)، عه‌لیڕه‌زا جه‌باری(شاعیر)، محه‌مه‌د مه‌له‌کی(نووسه‌رو چالاکی مافی مرۆڤ)، په‌روین فه‌هیمی(دایکی ‘سوهراب ئه‌عرابی، [له کوژراوانی خۆپیشاندنه‌کانی دوای خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئهحمهدینهژاد] و ئه‌ندامی گروپی دایکانی ئاشتی)، ئیسماعیل موفتی زاده(چالاکی مافی مرۆڤ)و محه‌مه‌د نوری زاد(نووسه‌ر).
ئێران له چاو ژماره‌ی دانیشتووانی، خاوه‌ن پله‌ی یه‌که‌مه بۆ له‌سێداره‌دانی هاوڵاتیانی.
ماوه‌ی 10 ڕۆژ پێشیش دوای ئه‌وه‌ی منداڵێکی 7 ساڵان له ناوچه‌ی فارس لاسایی دیمه‌نی له‌سێداره‌دانی کردبووهوهوگیانی له‌ده‌ستدا، که‌مپه‌ینێک له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له مافناسانو چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ‘له‌سێداره‌دان له پێش چاوی خه‌ڵک’ ڕاگه‌یه‌نرا.
وێنه: واژۆکهرانو لۆگۆی بانگه‌وازه‌که، ئینتێرنێت.