زیاتر لە هەزار چەكداری ئێران لە عێراق و سوریە شەڕ دەكەن

لەگرتەیەكی ڤیدیۆییدا، كە كاناڵی “CNN” ی ئەمریكا بڵاوی كردۆتەوە، ژمارەیەك هاوڵاتی ئەفغانی دەمامكدار نیشان دەدات كە لە ئێرانەوە چوونەتە سووریە.

چەكدارانی ئەفغانی كە دەموچاوی خۆیان داپۆشیوە باس لە مەشقی نیزامی لەئێران و وەرگرتنی پارە بەمەبەستی شەڕ لەگەڵ ئەمریكا دەكەن.

یەكێك لەو كەسانە دەڵێ‌، بە دوو هۆكار چوونەتە سووریە، یەكەم ئەوەی لەوێ‌ بە دژی ئەمریكا شەڕ دەكەن و دووهەمیان ئەوەیە كە بۆ ئەو مەبەستە ئێران پارەیان پێ دەدا.

دەوترێت هەر ئەفغانێك كە لە سووریە شەڕ دەكات، ( ٥٠٠ تا ١٠٠٠) دۆلار لە كۆماری ئیسلامی ئێران وەردەگرێت.

تا ئێستا نە ئەمریكا و نە ئێران هیچ هەڵوێستێكیان لە بارەی ئەو ڤیدیۆیەوە نەبووە.

كۆماری ئیسلامی پێشتریش بە ناردنی ئەفغانییەكانی دانیشتووی وڵاتەكەی بۆ شەڕ لە سوریە تاوانبار كرابوو.

رۆژنامەی ئەمریكایی واڵ ئێستریت ژۆرناڵ رێكەوتی ٢٥‌ی گوڵان رایگەیاندبوو، ئایەتۆڵڵا موحەقێق كابڵی لە سەركردە توندڕەوە مەزهەبیەكانی ئەفغانستان لە قوم ‌لەگەڵ ئەندامێكی سپای پاسداران جەختیان لەوە كردبووەوە كە ئێران یەك هەزار پەنابەری ئەفغانی بە دانی ٥٠٠ دۆلار بە هەركامیان بە مەبەستی پشتیوانی لە بە شارئەسەد رەوانەی سوریە كردووە.

سی ئێن ئێن بڵاویشی كردۆتەوە”بەرگریی لە زیارەتگەی زەینەب” یەكێكی دیكە لەو هۆكارانەیە كە ئێران ئەفغانییەكان دەنێرێتە وڵاتی سوریە و هەروەها قاسم سلێمانی بەرپرسی سپای قودسی كۆماری ئیسلامی و ژمارەیەك چەكداری دیكەی ئێرانی لە نێو ریزی شیعەكانی عێراق شەڕ دەكەن و دەوڵەتی عێراق سلێمانی بە فەرماندەی مەیدانی شەڕی دژە داعش لە وڵاتەكەی دەزانێت.

لەنوێترین راپۆرتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكاندا هاتووە، كە نزیك بە ١٥ هەزار كەس لە ٨٠ وڵاتەوە بە مەبەستی ئەندامیەت لە داعشدا چوونەتە وڵاتی عێراق و سووریە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.