پێنج شه‌ممه‌ 1 حوزه‌یران 2023

ئەنبارێكی مادەی هۆشبەری گرووپی داعش دۆزرایەوە

پۆلیسی دیالە دەڵێت: لە ئەشكەوتێكدا لە سنوری چیای حەمرین، دەستیان بەسەر ئەنبارێكی مادەی هۆشبەردا گرتوە، كە هی چەكدارانی داعش بووە.

جەمیل شەمەری، فەرماندەی پۆلیسی دیالە لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە كە: هێزە ئەمنیەتیەكان لە چیای حەمرین بە دوریی 50 كیلۆمەتر لە باكووری خۆرهەڵاتی بەعقوبە لەناو ئەشكەوتێكدا بڕێك مادەی هۆشبەریان دۆزیوەتەوە كە لە لایەن داعشەوە حەشار درابوو و دەرزی‌و حەبی جۆراوجۆریان تێدا بووە، كە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی توانای بەرگەگرتن لە برسێتی‌و تینوێتی.

بە وتەی فەرماندەی پۆلیسی دیالە، چەكدارانی داعش 80%یان مادەی هۆشبەر بەكاردەهێنن بۆ ئەوەی بەرگەی ئەو بارودۆخە دژوارە بگرن كەتێیدا دەژین و هەروەها لە كاتی شەڕ و پێكدادانەكاندا ترس و دڵەڕاوكەیان نەمێنێ.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.