چوار شه‌ممه‌ 31 ئایار 2023

سەدان چەكداری داعش لە شاری بێجی كوژراون

فەرماندەیەكی سپای عێراق ئەمرۆ پێنجشەممە 8ی مانگی رەزبەر رایگەیاند، هێزەكانی سپا بەهاوكاری عەشایەری ناوچەكە ل ەشەڕێكدا توانیویانە 300 چەكداری داعش لەناوببەن.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی “واع”، عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی سپا لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاندووە، كە هێزەكانیان لە هاوكاری هێزی ئاسمانی هەوڵ بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شاری بێجی دەدەن.

ناوبراو هەروەها وتووشیەتی،  ماوەی 10 رۆژە شەڕ لە بێجی بەردەوامە‌و چەكدارانی داعش دەستیان بەسەر گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی عێراق لەو شارەدا گرتووە.

شایانی باسە، ماوەی چەند رۆژێژێكی پێشمەرگە و سپای عێراق هێرشێكی بەرینیان بۆ سەر چەكدارانی داعش دەستپێكردووە و تا ئێستا توانیویانە پێشڕەویەكی باش بكەن و چەندین ناوچە لە دەست ئەو چەكدارانە رزگار بكەن.
هەر لەم پەیوەندەشدا وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پەنتاگۆن وتوویەتی، پێشمەرگە بە نیوەی كاتی پلان بۆ داڕێژراو سەركەتنەكان تۆمار دەكەن.

هەروەها وتوویەتی، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق پێشڕەوی بەرچاو بەخۆوە دەبینن.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.