هه‌ینی 13 كانونی یه‌كه‌م 2024

زیندانیەكی سیاسی خەڵاتی “ئازادی و بەرپرسیاریەتی زانست”ی وەدەستهێنا

خەڵاتی ساڵی 2014ی ئەنجومەنی جیهانی “پێشەوەبردنی زانست” درایە زیندانی سیاسی “ئۆمید كەوكەبی” فیزكدانی بەناوبانگی ئێرانی كە لە زیندانی كۆماری ئیسلامیدایە.

بەرپرسانی ئەم ئەنجومەنە خۆڕاگری كەوكەبی لە بەرەنگاریی لە “ئازادی زانستی” و كۆڵنەدانی بە هاوكاریی بەو شتانەی كە بڕوای پێ نیە رێزیان لێ گرت.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەم ئەنجومەنە جیهانیەی تایبەت بە زانست وێڕای دەسخۆشی لە تێكۆشانەكانی ئۆمید كەوكەبی لە بەرگری لە مافی ئازادی زانستی توێژەران ئەنجامی داوە و باس لەوە كراوە كە: كردەوەیەكی باو نیە، كە بیرمەندێكی لاو لە بەرگری لە مافی ئازادیی ئاكادێمیك و زانستی، ئازادی خۆی دەخاتە مەترسیەوە و ئۆمید كەوكەبی لەو پەیەندەدا ئەو مەترسیەی وەئەستۆ گرتووە.

لە درێژەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كە ئەو خەڵاتە بە هۆی “دلێریی” كەوكەبی و “خۆڕاگری لە بەرانبەر مافی ئازادیی زانستی” و ئەوەیكە زیندانی قبوڵ كرد و لە بەرانبەر رێگایەك كە بڕوای پێ نەبوو زانستی خۆی بەكارنەهێنا، درایە ئەو توێژ و بیرمەندە لاوە.

ئۆمید كەوكەبی یەكێك لە براوەكانی ئۆلەمپیكی فیزیك و خوێندكاری بلیمەتی ئێرانیە كە لە زانكۆی تێگزاس لە وڵاتی ئەمریكا وەكوو توێژەرێكی میوان لە زانكۆی فیزیكی ئەتۆمی لەیزر سەرقاڵی توێژینەوە بوو.

ناوبراو لە مانگی رێبەندانی ساڵی 89ی هەتاویی كاتێ كە پاش سەفەرێكی كورت بۆ ئێران لە هەوڵی گەڕانەوە بۆ ئەمریكا بوو، لە فڕۆكەخانەی خومەینی دەستگیر بوو. كەوكەبی بە تۆمەتی “پەیوەندیی بە دەوڵەتی نەیار و وەدەستهێنانی داهاتی غەیرە شەرعی” لە دادگایەك بە سەرۆكایەتی قازیی سەڵواتی بە 10 ساڵ زیندان مەحكوم كراوە.

 

ئۆمید كەوكەبی لە نامەیەكدا، كە لە زیندانی ئێڤینی تارانەوە ناردیە درەرەوە، باسی لەوە كردووە كە چەندین جار لە لایەن كاربەدسەتانی ئەمنیەتی و نیزامی كۆماری ئیسلامیەوە بە هۆی پسپۆڕ بوونی ە چالاكی لە بواری زانستی ئەتۆمیدا، داوای لێ كراوە لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێراندا بەشدار بێت و لە درێژەدا نووسیویەتی كە “مافی ئازادی شەخسی بەشێك لە هەڵبژاردنە رێگای پرۆفیشناَی ژیان” یە و مەیلی بەوە نەبووە كە ئەندامێكی بەرنامەی ئەتۆمی پڕ لە كێشەی كۆماری ئیسلامی ئێران بێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.