پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

به هه‌وڵی پارلمانتارێکی کوردی سۆئێد، ئێران مه‌حکوم کرا

ئه‌مڕۆ چالاکی سیاسی‌و ئه‌ندام پارلمانی سۆئێد جه‌بار ئه‌مین ڕایگه‌یاند جێگری وه‌زیری ده‌ره‌و‌ه‌ی ئێران مه‌جید ته‌خت‌ڕه‌وانچی که به سه‌ردانێک گه‌یشتبووه‌ ستۆکهۆڵم‌و له پارلمانی سۆئێد له‌لایه‌ن سه‌رۆکی پارلمان پێر وێستێربێرگ ه‌وه پێشوازیی لێکرا، به توندی به‌ر ڕه‌خنه‌ی پارلمانی سۆئێد که‌وت.

جه‌بار ئه‌مین له لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبوکی خۆی ڕایگه‌یاندووه: ‘کومیتەی وەزارەتی دەروەوی سۆئێدو جێگری وەزیری دەروەی ئێران ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 ی بەیانی کۆبونەوەیان هەبووه. لە کۆبونەوەکە‌دا هەموو لایەنە بەشداربووە سۆئێدییه‌کان ڕەخنەیان ئاراستەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کردووه سەبارەت بە بەردەوامی ئێعدامکردنی چالاکوانی سیاسی لە لایەن رژیمەوە.

توندترین ڕەخنە لە لایەن “ڤاڵتر مووت” ، ئەندامی پەرلەمانی سوید لە سەر لیستی پارتی ژینەگە وە ئەندامی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی سوید، ئاراستە کران.ئەمە چەند بەشێکە لەو وتانەی کە ئەمڕۆ پارلمانتار ڤاڵتێر موت، ئاراستەی جیگری وەزیری دەرەوەی ئێرانی کردووه:
“کۆمەڵگای نێونەتەوەێی پێوەندییەکی ئاسایی لەگەڵ ئێراندا نابێت، هەتاوەکوو ئێران واز نەهێنێت لە ئازارو ئەشکەنجە‌و ئێعدام کردنی بەندکراوانی سیاسی.”
ڤاڵتەر موت بەردەوام بوو وتی:
“سەروک کۆماری نوێ  حەسەن روحانی، لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بەڵینی ئەوەی دا کە ڕەوشی مافەکانی مروڤ باشتر دەکات. بویە کاتێک راپۆرتی ئەمنستی ئینترناسیوناڵ دەخۆێنێتەوە کە ژمارەی ئێعدام کردنەکان زیادی کردوە لەوکاتەوە روحانی وەک سەروک کۆمار دەستی بە کار کردوە توشی شۆک ئەبین.”هەروەها دوو ڕۆژ لەوه پێش کارل بیلدت، وەزیری دەرەوەی سوید بەردەوامیی ئێعدامەکانی لە ئێران بە زمانێکی زۆر توند محکوم کرد.

لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا ڤاڵتەر مووت داوای ڕاگرتی لەسێدارەدانی چالاکوانانی سیاسی کردو وتی: پرسیاری ئێمە ئەوەیە کە ئایا تۆ وەک نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەوڵ ئەدەیت بۆ ئەوەی پێش لە ئێعدامەکان بگرن‌و ئەگەر لە هەوڵدان، پێمان باشە بە دیاریکراوی پێمان بڵێن کە چ پلانێکتان پێیە بۆ ئەم مەبەستە پێشکەشی بکەن؟

لە وەڵامێ ئەم پرسیارانەدا جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەم وەڵامی دایەوە و وتی: “ئێۆە من ڕوبەڕوی بەرپرسارەیەتییە کی قورس دەکەنەوە، بەڵام من پەیامەکانی ئێوە لەگەڵ خۆمادا دەبەمەوە بۆ تاران.”

سه‌ردانی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ ستۆکهۆڵم ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی نه‌بووه‌و ڕاگه‌یاندنه‌کانی کۆماری ئیسلامی ته‌نیا باسی ڕێکه‌وتنی ژنێڤیان کردووه که حه‌فته‌ی ڕابردوو له سۆئێد هاته ئاراوه.

 

 وێنه: جه‌بار ئه‌مین‌و ئه‌ندام پارلمانێکی سۆئێدی.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.