هەواڵنێریی حكومەتی ئیلنا رایگەیاند، لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوودا پتر لە 1100 كرێكاری یەكە بەرهەمهێنەرەكان لە سەر كارەكانیان دەركراون.
ئەو كرێكارە دەركراوانە لە كارخانەكانی “گوستەرش مانا ساز، قەتاری شەهری ئەهواز، گازی لولە، كاشی گیلانا، ئیران زاك، نوشابەی خوشگوار، نەوەرد و لولەی سەفا، شیشە ئابگینە، ئابفای ئابادان و سیمانی كارون” سەرقاڵی كار كردن بوون.
بە پێی ئەو راپۆرتە زۆربەی ئەو كرێكارانە سەبارەت بە دۆخی نالەباری كار، نەدانی حەقدەست و خزمەتگوزاری و هەروەها گۆڕینی گرێبەستەكانیان لە هەمیشەییەوە بۆ كاتی دەناڵێنن.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لەم رۆژانەی دوایشدا نوێنەری شارەكانی مەریوان و سەوڵاوا لە رۆژهەڵاتی كوردستان رایانگەیاندبوو كە، لە ماوەی رابردوودا 300 كەس لە كارمەندەكانی زانكۆی زانستی پزیشكی كوردستان لە شاری سنە، لەسەر كارەكانیان دەركراون.