پێنج شه‌ممه‌ 1 حوزه‌یران 2023

یەكەم كاروانی پێشمەرگە گەیشتە شاری كۆبانێ / نوێكراوەتەوە

بە پێی هەواڵێكی بەپەلە كە كەناڵی ئەلعەرەبیە ئێستا بڵاوی كردەوە، كاروانی پێشمەرگەی باشووری كوردستان گەیشە شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان.

هەواڵەكە باس لەوە دەكات كە، یەكەم كاروانی پێشمەرگەی باشووری كوردستان بە چەك و تەقەمەنی قورسەوە كە رێژەكەشیان 150 كەسە گەیشتنە شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان و بڕیارە لە شەڕی بەرخۆدانی ئەو شارە لە دژی چەكدارانی داعش هاوكاریی شەڕڤانانی شارەكە بكەن.

شایانی باسە، تا ئێستا هیچ ناوەندێكی نیزامی و ئەمنی باشووری كوردستان ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

سەرچاوەیەكی هێزی پێشمەرگەی باشووری كوردستان ئەم هەواڵەی رەت كردووەتەوە و باسی لەوە كردووە كە ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ، بەڵام تا ئێستا هیچ هێزێك جووڵەی پێ نەكراوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.