هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ئەو بەڕێوەبەرەی مۆڵەتی بە خۆپیشاندەرانی بەردەم كۆنسولخانەی ئێراندا دورخرایەوە

پاش ئەوەی شەپۆلێكی نوێی لەسێدارەدانی لاوانی كورد لە ئێران دەستیپێكرد‌و ناڕەزایەتیەكی بەرین لە زۆربەی وڵاتانی جیهان دژ بە كۆماری ئیسلامیی هاتەئاراوە، ژمارەیەك لە چالاكانی سیاسی‌و مەدەنی دانیشتووی هەرێمی كوردستان پاش وەرگرتنی مۆڵەت، رۆژی 8ی مانگی 11 خۆپیشاندانێكیان لەبەردەم پاركی شانەدەر لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد. پاش كۆتایی خۆپیشاندانەكە كۆمەڵێك لە بەشداربووان بەرەو كۆنسولگەری كۆماری ئیسلامیی رۆیشتن‌و هێرشیان بردەسەر ئەو شوێنە‌و هەندێك خەساریان بەو بنكەی كۆماری ئیسلامیی گەیاند.

پاش هاتنەئارای ئەو رووداوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی پێشووی حكوومەتی هەرێم، بڕیار دەدات ئەو بەڕێوەبەرەی كاروباری ناوخۆ كە مۆڵەتی داوەتە خۆپیشاندەران لە كارەكەی دوور بخرێتەوە بۆ ماڵەوە. بە پێی هەواڵەكان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندی بە نەوزاد هادی پارێزگای هەولێرەوە دەكات، بەڵام ناوبراو دەڵێت، ئەو رۆژە ئەو لە پارێزگا نەبووە‌و مۆڵەتی خۆپیشاندان لە لایەن عەقیدی مافپەروەر خالید كورەچی دراوەتە خۆپیشاندەران. هەر بۆیە عەقید خالید دەنێردرێتەوە بۆ ماڵەوە‌و لە جێی ئەو كەسێك بە ناوی حاجی باوەڕ كە پلەی رائیدی هەیە لە شوێنەكەی ئەو جێگیر دەكرێت.

پاش هێرشی كۆمەڵێك لە خۆپیشاندەرانی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ سەر كۆنسولخانەی كۆماری ئیسلامیی لە هەولێر، 8 چالاكی سیاسی‌و مەدەنی رۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە دەسبەسەرو تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە لە زیندانی محەتەی شاری هەولێر راگیراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

یەک بۆچوون

  1. ئەی داوەشێن نەچیرڤان بارزانی و نەوزاد هادی بۆ غیرتتان، کۆیلەکانی ئێران و تورکیا، عەمرتان نەمێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.