هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

*سەقز* خۆپیشاندانی ئەنجامدا و لە *سنە* كەشی ئەمنیەتی باڵی بەسەر شاردا كێشا

ژمارەیەك لە خەڵكی شار سەقز لە شەقامی ساحلی و لە نزیك فەرمانداریی شارەكە، كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە تێزاو رژاندن بە روومەتی هاوڵاتیانیان بەڕێوە برد.

ئەو كۆبوونەوەیە كە دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە 3ی مانگی رەزبەر بەڕێوەچوو، سەدان كەس لە خەڵكی شاری سەقز بە هەڵكردنی پلاكارد و بەرزكردنەوەی تراكت و وتنەوەی دروشم، ناڕەزایی خۆیان بەرانبەر بە تێزاو رژاندن بە روومەتی هاوڵاتییان لە شارەكانی، ئیسفەهان، قوم، مەشهەد، شاری كورد و تاران دەربڕیوە و ئەو كردەوەیان بە هەڵسوكەوتێكی دژەمرۆیی و سەدەناڕاستی ناولێبردووە.

دەوترێ لەو كۆبوونەوەیەدا دروشمی “مەرگ بۆ دیكتاتۆر”یش لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە وتراوەتەوە.

هەروەها لە لایەكی دیكەوە هەواڵەكان لەو پەیوەندەدا و لە شاری سنە باس لەوە دەكەن كە، پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەگەری بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە دژی تێزاو رژاندن بە روومەتی ژنان، كچان و پیاوانی گەنج لە شارە جیاجیاكانی ئێران، كەش و هەوایەكی میلیتاریزە و توندی ئەمنیەتی بە سەر شەقامەكانی ئەو شارە و بەتایبەت گۆڕەپانی سەرەكی شار واتە گۆڕەپانی ئازادی و ئینقلاب دا سەپاوە و پێش بە كۆبوونەوە و ناڕەزایی دەربڕینی شارۆمەندان گیراوە.

شایانی باسە، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بە دەیان كەس لە هاوڵاتیانی ئێران بەرەوڕووی دیاردەی قێزەونی تێزاو رژاندن بە روومەتیاندا بەرەوڕوو بوونەو لەو پەیوەندەشدا تا ئێستا چەندین كۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین بەڕێوە چووە و لە ئاكامیشدا بە دەیان كەسی ناڕازی دەستگیر كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.