سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

داعش هۆكاری پەلاماردانی شاری كۆبانێ ئاشكرا كرد

ئەندامێكی كەتبیە كوردستانییەكانی داعش، ئاشكرایدەكات شاری كۆبانێ گرنگییەكی گەورەی هەیە و لەبەر چەند هۆكارێك پەلاماری‌ دەدەن.

ئەبوموسعەب كوردی ئەندامی كەتیبە كوردییەكانی ناو داعش، بەرۆژنامەی‌ هاوڵاتی‌ راگەیاندوە ژمارەیەكی‌ زۆر “موجاهید” لە وڵاتانی‌ دونیاوە هاتون بۆ “جیهادكردن” بەڵام ئێستا لە توركیە گیریان خواردوەو رێگەیان پێنادرێت بێنە سوریە.

بە وتەی‌ ئەبو موسعەب هۆكاری‌ یەكەمی‌ پەلاماردانی‌ كۆبانێ‌ ئەوەیە ئێستا رێگای‌ هاتوچۆكردنیان لەرێگەی‌ توركیەوە تەواو قورس‌و دژوارە ئەو وڵاتە رێگە بەو “موجاهیدانە” بدات بێنە نێو سوریەوە.

ئەبو موسعەب دەڵێت ئەگەر كۆبانێ‌ بگرین بەئاسانی‌ ئەو “موجاهیدانە” دەگەنە لامان.

ئاماژەی‌ بەوەشكردوە جگە لەوەش نزیك بونەوەیان لەخاكی‌ توركیە وادەكات فشاریان لەسەر ئانكارا زیاد بكات.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە كۆمەڵگای جیهانی بەرانبەر بە نەرمە لیقە بوونی توركیە بەرانبەر بە داعش و كەمتەرخەمی بەرانبەر بە پەلاماردانی كۆبانێ رەخنە لەو وڵاتە دەگرن.

كۆبانێ‌ زیاتر لە مانگێكە روبەروی‌ پەلاماری‌ چڕی‌ چەكدارانی‌ “داعش” بۆتەوە و تا ئێستاش شەڕڤانانی‌ كورد بە تەنیا بەرگری‌ دەكەن و پێدەچێ لە ماوەی رۆژانی رابردوو لە باشووری كوردستانەوە هێزێكی پێشمەرگە رەوانەی ئەو شارە بكرێ بۆ بەربەرەكانێ لەگەڵ چەكدارانی داعش.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.