پێنج شه‌ممه‌ 1 حوزه‌یران 2023

لاوێكی كوردی دیكەی نێو ریزەكانی داعش كوژرا

یەكێكی دیكە لەو لاوانەی لە ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە چووبووە نێو داعش، چەند رۆژ پێش ئێستا لە داقوق كورژاروە.

هەواڵنێریی باسنیوز ڕاگەیاند، لاوێكی دیكەی سەر بە ناحیەی خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە بە ‌ناوی (زانیار حەمەخان) تەمەن 20 ساڵ، 5 رۆژ پێش ئێستا لە داقوق لە شەڕی پێشمەرگە و داعش كوژراوە.
‌ئەو لاوە نزیكی دوو مانگ دەبێت پێوەندی بە داعشەوە كردووە، بەڵام نازانرێت چۆن و بە چ ڕێگەیك چووەتە نێو چەكدرانی داعش و گەیشتووەتە لایان‌.

بنەماڵەی ناوبراو سەبارەت بە هەواڵی مردنی رۆڵەكەیان وتوویانە، ‌لە لایەن چەكدارانی داعشەوە ئاگادار كراینەوە كە لە شەڕی پێشمەرگە و داعش لە سنووری داقوق كوژراوە‌.

شایانی باسە، بە پێی ئاماری وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی باشووری كوردستان، بە سەدان لاوی خەڵكی ئەو بەشەی كوردستان تا ئێستا پەیوەندییان بە داعشەوە گرتووە و لەو رێژەیەش، ژمارەیەكیان بە بیانووی خەیانەت كردن بە داعش و یارمەتیدانی پێشمەرگە كوژراون و ژمارەیەكی دیكەشیان لە شەڕ و تێكهەڵچوونەكاندا كوژراون.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.