هەلیكۆپترەكانی سپای عێراق یارمەتی داعش دەدەن

هەلیكۆپترەكانی سپای عێراق بۆ جارێكی دیكە دوێنێ هەینی 16 بەستە كەلوپەلیان لە جەلەولا بەرداوەتە خوارەوە بۆ هێزەكانی داعش.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی سپی میدیا، سەرچاوەیەكی هێزی پێشمەرگە لە جەلەولا رایگەیاندووە كە: دوێنێ كاژمێر 4 پاشنیوەر دوو هەلیكۆپتری سپای عێراقی هاتنەتە سەر ئاسمانی جەلەولاو 16 بەستە كەلوپەلیان بەرداوەتە خوارەوە بۆ چەكدارانی داعش و باس لەوە دەكرێ كە لە نێو سپای عێراقدا كەسانێك هەن كە كار بۆ داعش دەكەن.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە رۆژی پێنجشەممەش هەواڵێك بڵاو كرایەوە كە،  نزیكی كاتژمێر ٢ی پاشنیوەرۆ هەلیكۆپترێكی سپای عێراق كەلوپەلی یارمەتیدانیان بۆ چەكدارانی داعش لە جەلەولا فڕێ داوەتە خوارەوە.

سەرچاوەیەكی هێزی پێشمەرگە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ماوەی چەند رۆژ لەمەوبەریش بە هەمان شێوە هەلیكۆپترێك هاریكاری لە سەر ئاسمانی جەلەولا یارمەتیان گەیاندووەتە داعش.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.