شه‌ممه‌ 3 حوزه‌یران 2023

داعش لە لوبنان شەڕی دەستپێكرد

بەپێی هەواڵی سەرچاوە هەواڵنێرییەكان، یەك سەعات پێش ئێستا شەڕی قورس لە نێوان چەكدارانی داعش و سپای لوبنان دەستی پێكردووە.

دەوترێ، ئێستا شەڕ وپێكدادان لەنێوان چەكدارانی گروپێكی نزیك لە داعش لەگەڵ سپای لوبنان دەستی پێكردووە و لەناوچەی بازاڕی (نەحساین) لە ناو شاری ترابلۆسی باكوری لوبنان شەڕەكە بەڕێوە دەچێت.

ئەگەرچی تاكو ئێستا شەڕەكە بەردەوامە، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێكە سپای ئەو وڵاتە سەرقاڵی ڕاوەدوونانی ژمارەیەك سەربازە كە لە ڕیزەكانیەوە هەڵاتون و پەیوەندییان بە داعشەوە كردووە و تا ئێستا یەكێك لەو سەربازانە دەستگیر كراوە.

ماوەیەكە دیاردەی هەڵاتن لە سپای لوبنانەوە بۆنێو ڕیزەكانی داعش هەستی پێدەكرێت، پێدەچێت ئەوە سەرەتای پێكدادانێكی درێژبێت لەنێوان سپای ئەو وڵاتە و داعشدا.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.