پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

ئێران و پاكستان تەقە لە یەك دەكەن

بە وتەی سەرچاوەیەكی هەواڵی پاكستان، هێزەكانی پاكستان و كۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری سیستان و بەلوچستان بە هاون یەكتر بۆردمان دەكەن.

كاربەدەستێكی پاكستانی رایگەیاندووە كە، هێزەكانی كۆماری ئیسلامی 6 هاونیان بەرەو پاكستان هاویشتووە و ئێمە وەڵاممان داونەتەوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی بی بی سی، ئەو شەڕ و ئاڵۆزیە لە ناوچەیەكدا بووە كە ماڵی خەڵكی مەدەنی تێدایە، بەڵام خەسارەتێكی ئەوتۆی بەدواوە نەبووە.

ئەمە نوێترین تێكهەڵچوون لە زنجیرە تێكهەڵچوونەكان لە ناوچەی سنووری باشووری رۆژئاوای پاكستان دێتە ئاراوە. هەفتەی رابردووش دەوڵەتی پاسكستان رایگەیاند كە، بە هۆی تەقەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە، ئەفسەرێكی پاكستانی كوژراوە و 3 سەربازی دیكەش بریندار بوون.

كۆماری ئیسلامی ئێران، پاكستان بەوە تۆمەتبار دەكات كە، توانای پاراستنی سنوورەكانی نیە و لەوێیەوە چەكدارە توندڕەوەكان دێنە نێو ئێران و ئاژاوە دەگێڕن.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، لە ماوەی 2 هەفتەی رابردوو 20 كەس لە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سیستان و بەلوچستان و سەر سنووری پاكستان، كوژراو و بریندار بوون و لەم پەیوەندەشدا فەرماندەیەكی باڵای كۆماری ئیسلامی وتی: ئێمە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی خۆمان هیچ سنورێك ناناسین و ئەگەر پێویست بكات، دەڕۆینە نێو خاكی پاكستان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.