پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

كۆبوونەوەی ناڕەزایی بەرانبەر تێزاو رژاندن بە روخساری ژنان لە شاری تاران / بەوێنە

دوێنێ چوارشەممە 30 مانگی رەزبەر هاوكات لەگەڵ ئەوەیكە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی سەدان كەسی لە بەردەم دادگوستەری كۆماری ئیسلامی لە شاری ئیسفەهان بە هۆی تێزاو رشتن بە روومەتی ژنان لەو شارە لە باقی شارەكانی دیكە، لە شاری تارانیش كۆبوونەوەیەكی هاوشێوە بە بەشداریی زیاتر لە 200 كەس بەڕێوەچوو.

ئەم كۆبوونەوەیە كە كاتژمێر 11 دەستی پێ كرد و 12 و 30 خولەكی نیوەڕۆ كۆتایی پێهات، تیایدا خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی پلاكارد و تراكت كە دروشمی دژ بەو كردەوە نەشیاوە لەسەر نووسرابوو، ناڕەزایی خۆیان بەرانبەر بەو كردەوە دژە مرۆیی و دژە ئازادییە دەربڕی.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە پتر لە 15 ژن لە شاری ئیسفەهان و دایك و منداڵێك لە شاری مەشهەد لە ماوەی رابردوودا لە لایەن كەسانی نەناسراو تێزاو رژاوە بە روومەتیاندا و تووشی سووتان بوون.

شایانی باسە، دەست و پەیوەندەكانی كۆماری ئیسلامی لە لایەن خەڵكەوە بەم كردەوە قێزەونە تاوانبار كراون و داوا لە هەموو خەڵكی ئێران دەكرێ بەرانبەر بە ئەو جۆرە كردەوە ناشرینانە هەڵوێست بگرن و ناڕەزایی دەرببڕن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.