سێوی مێخه‌کڕێژ پرۆژه‌ی ناسراوی هونه‌رمه‌ند سه‌یوان سه‌عیدیان له لایه‌ن ده‌سته‌ی گه‌شت‌و گوزاری هه‌رێمی کوردستانه‌وه به فه‌رمی ناسێنراو بڕیاره له‌مه به‌دوا وه‌ک دیارییه‌کی کوردی بۆ ده‌ره‌وه بازاڕه‌کان بڕازێنێته‌وه.
سه‌یوان سه‌عیدیان خه‌ڵکی شاری مهاباده‌و ناسراوه به‌و هونه‌رمه‌نده‌ی به‌رده‌وام له به‌رهه‌م‌و داهێنانه‌کانیدا مۆرکی کوردی تێکه‌ڵ به کولتوری ئاشتی‌و پێکه‌وه‌ژیان ده‌کات‌و پێشکه‌ش به بینه‌رانی ده‌کات.
پرۆژه‌ی سێوی مێخه‌کڕێژ پێشتر وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی‌و لۆکاڵ سه‌یری کراوه‌و جگه له‌وه‌ی پێناسه‌ی که‌له‌پووریی خۆشه‌ویستیی کوردی بووه، به وڵاتانی دراوسێ‌و ده‌ره‌وه نه‌ناسراوه. ئه‌م هه‌نگاوه یه‌که‌م هه‌نگاوی نێوده‌وڵه‌تییه که له ئاستی جیهانیدا سێوی مێخه‌كڕێژ وه‌ک دیاریی ناسراوی کوردی پێشکه‌ش ده‌کات.
سێوی مێخه‌کڕێژ سه‌مبولی خۆشه‌ویستیی نێوان دوو که‌سه‌و دروشمی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش له ئاستی جیهانیدا، په‌یامێک بۆ ئاشتی‌و خۆشه‌ویستییه.
سه‌یوان سه‌عیدیان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه له هه‌وڵی په‌ره‌دانی زیاتر به پرۆژه‌که‌یدایه‌و ئه‌و سێوانه‌ش که ئێسته ئاماده‌کراون به ده‌ستی کۆچبه‌رانی ڕۆژاوا مێخه‌کڕێژ کراون.
شایانی باسه هه‌ر سێوێکی مێخه‌کڕێژ 100 ساڵ ده‌مێنێته‌وه.
وێنه: له لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووکی Vinsev سیوی میخه کریژ ه‌وه.