شه‌ممه‌ 3 حوزه‌یران 2023

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە شاری ئیسفەهان / بە وێنە و ڤیدیۆ

ژمارەیەكی بەچاو لە خەڵكی شاری ئیسفەهان لە ناڕەزایی بە تێزاو رژاندن بە دم و چاو و روومەتی ژنانی شارەكە، لە بەردەم دادگوستەری كۆماری ئیسلامی لە ئیسفەهان كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕنیان بەڕێوە برد.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو كراونەتەوە، بە سەدان كەس لە خەڵكی شاری ئیسفەهان لە ناڕەزایی بە رژاندنی تێزاو بە روومەتی ژنان و كچانی شارەكەیان لە لایەن كەسانێكی نەناسراو و سووتانی دم و چاوی ئەو ژن و كچانە كۆبوونهەوەیەكی بەرنیان لە بەردەم دادگوستەری ئیسفەهان بەڕێوە برد.

شایانی باسە، لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە 15 ژن و كچ لە شاری ئیسفەهان لە لایەن كەسانی نەناسراو بە تاوانی ئەوەیكە حیجابی شەرعیان نەبووە تێزاویان بە روومەتیاندا رژاندووە و بەم هۆیەوە دم و چاویان بە تەواوەتی سووتاوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە كەسانی توندڕەوی نێو ریزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە ئەنجامدانی ئەو كردەوە دژە مرۆییانە تاوانبارن.

 

دەتوانن فیلمی ئەم خۆپیشاندانە لە لینكی خوارەوە ببینن :

https://www.facebook.com/video.php?v=988672177813543&set=vb.858832800797482&type=2&theater

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.