دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

وەزارەتی ناوخۆی ئێران: پێشمان بە هاتنی 24 گرووپی تیرۆریستی گرتووە

جێگری ئەمنیەتی و ئینتزامی وەزراەتی ناوخۆی كۆماری ئیسلامی وتی: پێشمان بە هاتنی 24 گرووپ گرتووە، كە لە هەوڵی ئەنجامدانی كردەوەی تێرۆریستی و  تەقینەوە بوون، گرتووە و هەروەها 2 گرووپی دیكەمان پێش لە هاتنە نێو ئێران لەنێو بردووە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتی ئیلنا، حسێن زولفەقاری جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران، ئەمڕۆ 29ی مانگی رەزبەر رایگەیاند كە سنوورەكانی ئێران و پاكستان كێشەیان هەیە و ئەو گرووپە چەكدارە چریكیانەی كە لە ناوچەكەی ئێمەدا نین، جار و بار كردەوەگەلێك ئەنجام دەدەن.

ئەمە لەحاڵێكدایە كە پێشتر و هەر لەم پەیوەندەدا مەحمود عەلەوی وەزری ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی رایگەیاند كە، دوو كەمەربەندی خۆكوژی كە لە هەوڵی ئەنجامدانی تەقینەوە بوون لە 2 پارێزگای ئێراندا گرتووە و هەروەها 130 كەسی دیكە لە گرووپە تەكفیریەكانیشیان دەستگیر كردووە.

رۆژی جومعەی پێشوو 25 مانگی رەزبەر واسی خان وتەبێژی گەشتی سەر سنووری پاكستان رایگەیاند كە، پاسەوانانی سەر سنووری ئێران ئەفسەرێكی پاكستیانیان كوشتووە و 4 سەربازیشیان بریندار كردووە.

جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی 2 هەفتەی رابردوو نزیك بە 20 كەس لە هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان و پاكستان، بە شێوەگەلێكی جۆراوجۆر كوژران و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیكە یەكێك لە فەرماندە نیزامیەكانی ئێران رایگەیاند كە ئێمە بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ دوژمنانمان هیچ سنورێك ناناسین و لەمبارەوە هوشداری دایە وڵاتی پاكستان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.