دوو شه‌ممه‌ 5 حوزه‌یران 2023

قاسم سلێمانی: ئەمریكا و داعش هەردووكیان شكست دەخۆن

قاسم سلێمانی‌ فەرماندەی‌ سپای‌ قودسی‌ كۆماری ئیسلامی رایگەیاند، لەشكركێشیەكانی‌ ئەمریكا و هەوڵە تیرۆریستیەكانی‌ داعش رووبەڕووی‌ شكست دەبنەوە.

سلێمانی لە شاری‌ تاران بەشداری‌ لە مەراسیمێكی‌ سپای‌ پاسداراندا كرد كە تایبەت بوو بە یادی‌ فەرماندە كوژراوەكانی‌ شەڕی 8ی ساڵەی‌ ئێران – عیراق و لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان تەئكیدی‌ كردەوە، كە هەموو ئەو هەوڵانەی‌ لە دژی‌ شیعە دەدرێت بە تایبەت لەشكركێشیەكانی‌ ئەمریكا و پەلامارە تیرۆریستیەكانی‌ داعش مەحكومن بە شكست هێنان، چونكە بنەمای‌ حەقیقیان نییە.

ناوبراو دژایەتی‌ خۆی‌ لەگەڵ هێرشەكانی‌ هاوپەیمانان بۆ سەر داعش دەربڕی‌ و تەئكیدی‌ كردەوە كە هەوڵەكانی‌ ئەوان هاوشێوەی‌ پلانەكانی‌ پێشوویان بۆ سوریە شكست دەهێنێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە پێشتر فەرماندە باڵاكانی‌ سپای‌ پاسداران پشتڕاستیان كردەوە كە قاسم سلێمانی‌ لە عێراقەوە فەرماندەیی‌ جەنگی‌ دژی‌ داعش دەكات و چەند رۆژ پێش ئێستا رایگەیاند كە ناهێڵین بەغدا بكەوێتە دەست داعش.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.