چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

نوێنەری قەسری شیرین: بێكاری و گرانی پشت خەڵكی شكاندووە

نوێنەری قەسری شیرین لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامی لە هوشدارێكدا بە سەرۆك كۆماری ئەو حكومەتە وتی: بێكاری و گرانی پشت خەڵكی شكاندووە و رۆژ لەسەر رۆژ كێشەی توێژە كەمداهاتەكانی كۆمەڵگا لە حاڵی پەرەسەندندایە، بۆیە پێویستە بە شێوەی جیددی بەدواداچوون و چارەسەری بۆ ئەم گرفتانە بكرێت.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتی ئیسنا، فەتحوڵڵا حسێنی لە روونكردنەوەیەكدا لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامی، وێڕای رەخنە گرتن لە دۆخی بێكاریی لە ئاستی ئێرندا وتی، پارێزگای كرماشان ئەمڕۆ لە بواری بێكاری لە ئاستێكی زۆری دژواری لە بواری ئێراندا هەیە و بێكاریی لاوان رۆژ لە دوای رۆژ لەحاڵی پەرەسەندندایە و پێویستە كاربەدەستانی پەیوەندیدار لە خێراترین كاتدا بەدواداچوونی بۆ بكەن.

ناوبراو لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، داوای لە وەزیری دادی كۆماری ئیسلامی كردووە، تا سەبارەت بە پێكهێنانی دەفتەری پزیشكی یاسایی لە پارێزگای سەرپێڵ زەهاو هەوڵێكی خێرا وەگەڕ بخات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.