لە هەر چوار ژنی ئێرانی یەكێیان تووشی شێرپەنجەی سنگ و مەمك دەبن

بە پێی وتەی سەرۆكی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی نەشتەرگەرانی گشتیی لە ئێران، رێژەی شێرپەنجەی سنگ و مەمك بە ئاستێكی بەرچاو لە حاڵی پەرەسەندندایە و لە هەر چوار ژن یەكێكیان تووشی ئەو شێرپەنجەیە دەبن.

بە وتەی بێهزاد رەحمانی، ئێستاكە رێژەیەكی بەرچاو لە ژنانی 22 و 23 ساڵ تەمەن تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی سنگ و مەمك بوون. ئەمەش لەحاڵێكدایە كە پێشتر زۆر بە كەمی پێش دەهات كە ژنانی ژێر تەمەنی 30 ساڵ تووشی ئەو نەخۆشیە ببن و جاران پێشنیارمان بە ژنان دەكرد كە، لە تەمەنی 30 ساڵیدا بۆ یەكەمین جار تاقیكردنەوەی مامۆگرافی و سۆنۆگرافی ئەنجام بدەن و پاش ئەوە، مامۆگرافی و سۆنۆگرافیەكان ساڵانە بەو پێیە هەڵدەسەنگێندرا.

بەڵام ئێستا ئەو سنوورەی كە لە تەمەنی 30 ساڵی دیاریی كرابوو، باوی نەماوە و تەمەنی گیرۆدەبوون بە شێرپەنجەی ژنان دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

ناوبراو هەروەها وتیشی، ئێستاكە شێرپەنجەی سنگ لە ئێران لەسەدا 25 و ئەمەش بەو مانایە كە ئەگەر هەموو ژنان 80 ساڵ تەمەن بكەن، یەك كەس لە چوار كەسیان تووشی ئەو نەخۆشیە دەبن.
لە لایەكی دیكەوە بە پێی ئامارەكان، باوترین جۆرەكانی شێرقەنجە لە نێو ژناندا بریتین لە: مەمك، مەعیدە، مێری، خوێن، توخمدان و رەحەم .

شایانی باسە، حسێن داوودی پسپۆڕی بواری خواردن لە نێو نەخۆشەكانی تووشبوو بە شێرپەنجە لە وتووێژێك لەگەڵ هەواڵنێریی حكومەتی فارس باسی لەوە كردووە كە، ساڵانە لە ئێران نزیك بە 85 هەزار كەس بە یەكێك لە جۆرەكانی شێرپەنجە گیرۆدە دەبن و ئەو نەخۆشیە وەكوو سێهەمین هۆكاری مردنی هاوڵاتیان لەو وڵاتە دێتە ئەژمار.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.