بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ژمارەیەك لە مامۆستایانی زمانی كوردی، چالاكانی مەدەنی، مافناسان و هونەرمەندانی شاری بۆكان بە مەبەستی بەرخۆدانی خەڵكی كۆبانێ دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.
بە پێی ئەو هەواڵە دوێنێ شەممە 26ی مانگی رەزبەر 17 كەس لە چالاكانی شاری بۆكانی لە ژێر دروشمی “لە كۆبانێ تا بۆكان، بەرخۆدانە بەرخۆدان” دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە پێشتریش ژمارەیەكی بەرچاو لە چالاكانی مەدەنی و هونەرمەندانی كورد و ئێرانی بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی خەڵكی كۆبانێ دەستیان دابووە مانگرتن لە خواردن.
ناوی چالاكانی مانگرتووی شاری بۆكان لەم چەشنەیە:
1 هادی عه‌زیزی مامۆستای زمانی کوردی
2 سمکۆ مه‌عڕووفی مامۆستای زمانی کوردی
3 ئه‌میر پیاده مامۆستای زمانی کوردی
4هێرۆ فه‌قێ عیسا مامۆستای زمانی کوردی
5سووسه‌ن حه‌سه‌ن زاده مامۆستای زمانی کوردی
6ئاکۆ عه‌بباسی مامۆستای زمانی فه‌ڕه‌نسه
7مونیره فه‌یزه مامۆستای قوتابخانه و چالاکی مه‌ده‌نی
8شۆڕش ئه‌حمه‌دپووری شانۆکار
9له‌تیف شوکورزاده شانۆکار ، چیرۆک‌نووس
10ئه‌نوه‌ر پیاده مافناس
11شلێر فه‌رامه‌رزی چالاکی مه‌ده‌نی
12ئه‌ییوب میری کارناسی ئابووری
13ئیسماعیل سانیار چالاکی مه‌ده‌نی
14ئه‌ییوب ڕه‌شیدی وه‌ند چالاکی مه‌ده‌نی
15سۆران ئه‌ولازاده شاعیر
16هیوا مه‌حموود نژاد شاعیر
17عوسمان نووری چالاکی مه‌ده‌نی