دوو شه‌ممه‌ 5 حوزه‌یران 2023

فڕۆكە ئەمریكاییەكان فەرماندەیەك و 8 سەربازی عێراقیان كوشت

هێزەكانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای شارەكە، لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكاوە بۆردومان كران.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای بەغدا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی رەزبەر، هێزەكانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە كاتێكدا دەیانویست ناوچەكانی (رفوش، محاسەنە و بوستانل چەلەبی) لە میحوەری (دوەیلیبە)ی رۆژئاوای شاری بەغدا لە چەكدارانی داعش پاكبكەنەوە، لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكاوە بۆردومان كراون.
سەرچاوەكە ئەوەشی بە ماڵپەڕی (مەسەلە) وتووە، ئەو بۆردومانكردنەی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا، رێگەی بۆ چەكدارانی داعش خۆش كردووە، هێزەكەی سەر بە سوپای عێراق گەمارۆ بدەن.

هەمان ماڵپەڕ ئاماژەشی بەوە داوە، كە بەهۆی بۆردومانەكەوە، فەرماندەی فەوجێك و 8 سەربازی سوپای عێراق كوژراون.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.