چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

8 كەسی دیكە لە ئێران لەسێدارە دران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی مانگی رەزبەر 7 كەسی دیكە بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لە زیندانی كەرەج لەسێدارە دران.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ئێران، 7 كەس بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لە زیندانی قزڵحساری كەرەج لەسێدارە دراون و ناوی دوو كەسیان بریتیە لە: بێنیامین ناجی و حەمید عابدی.

هەروەها لە هەواڵێكی دیكەدا هاتووە كە، تازەلاوێكیش لە زیندانی ناوەندیی شاری تەورێز لە سێدارە درا.
ناوی ئەو كوڕە فەردین جەعفەریانە كە لە تەمەنی 14 ساڵیدا تووشی تاوانی قەتڵ بووە و بەم هۆیەوە لە لایەن دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامی ئێران حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپا بوو.

شایانی باسە، دوێنێ شەو 5 زیندانی كوردیش بە مەبەستی جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدام رەوانەی ژوورە تاكەكەسیەكانی زیندانی شاری ورمێ كران، بەڵام تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە لە دوایین راپۆرتی كە هەفتەی رابردوو بڵاو كرایەوە ئەحمەدی شەهید نوێنەری تایبەتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە سەرەتای ساڵی 2014ی زایینەوە تا ئێستا 825 كەس لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی لەسێدارە دراون و ئەمەش باس لە پەرەسەندنی سەرسوڕهێنەری رێژەی ئێعدام لە ئێران دەكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.