هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

رۆژنامەوانێكی بەندكراو پاش 8 ساڵ مەرەخەسی پێ درا

عەدنان حەسەنپوور رۆژنامەوانی كورد پاش 8 ساڵ زیندان كە وەكوو كۆنترین رۆژنامەوانی بەندكراوی ئێرانی دێتە ئەژمار، ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی مانگی رەزبەر مەرەخەسی پێدرا.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، عەدنان حەسەنپوور رۆژنامەوانی بەندكراوی خەڵكی شاری مەریوان، ئەمە دوای 8 ساڵە یەكەم جارە كە مەرەخەسی پێ دەدرێت و لە دەرەوەی زیندان لەگەڵ بنەماڵەكەی چاوپێكەوتنی هەبێت.

دەوترێ، بەرپرسی زیندان لەگەڵ كاربەدەستانی قەزایی چەندین جار لەگەڵ داواكاریی دانی مەرەخەسی بە ناوبراو دژایەتیان كردبوو.

هەروەها پێشتریش لە وەرگرتنی چاوپێكەەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ بنەماڵەكەی و وەرگرتنی مەرەخەسی بۆ چارەسەریی نەخۆشی بێبەش كرابوو.

عەدنان حەسەنپور رێكەوتی 5ی رەزبەری ساڵی 1383ی هەتاوی دەستبەسەر و پاش چەند مانگ مانەوە لە بەندی تاكەكەسی گواسترایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە و لە رێكەوتی 22ی خەرمانانی ساڵی 88 لە دادگای ئینقلابی شاری مەریوان بە شێوەی غیابی دادگایی و بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی وڵات و دژایەتی ڵەگەڵ خودا بە سزای ئێعدام مەحكوم كرا، ئەم حوكمە 26ی مانگی پووشپەڕی 86 بە پارێزەرەكەی راگەیەندرا. پاش 3 ماگ لقی 32ی دیوانی باڵای وڵات ئەم حوكمە لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پەسەند كرا.

پاش ئەوەیكە حوكمەكەی حەسەن پوور راگەیەندرا، پارێزەرەكانی بە ناوی ساڵح نیكبەخت و سیروان هوشمەندی دووبارە دۆسیەكەیان رادەستی دیوانی باڵا كردەوە و لە ئاكامدا حوكمی ئێعدامەكە هەڵوەشێندرایەوە. عەدنان حەسەنپوور هەمیسان لە دادگای شاری سنە دوو جار لە رێكەوتی 16ی خەرمانان و 11ی رێبەندانی 87 دادگایی كرایەوە و بە 31 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحكوم كرا، كە ئەم حوكمە بە هۆی ناڕەزایی پارێزەرەكانیەوە كەم كرایەوە بۆ 16 ساڵ.

ناوبراو حوكمەكەی لە زیندانی مەریوان بەڕێ دەكات و ئەمڕۆ بە شێوەی كاتی و بە پێدانی مەرەخەسی ئازاد كرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.