ساڵانە بە سەدان میلیۆن لیتر مەشرووباتی ئەلكولی لە ئێران دەخورێتەوە

گرووپی لێكۆڵینەوە و لێكدانەوەی هەواڵنێریی حكومەتی ئیرنا رۆژی شەممە 26ی مانگی رەزبەر لە راپۆرتێكدا باسی لەوە كردووە كە، ساڵانە لە ئێران پتر لە 200 میلیۆن لیتر مەشرووبی ئەلكولی لە ئێران دەخورێتەوە.

حسێن تامینی لیچایی جێگری سەرۆكی كومیسیۆنی بێهداشت و دەرمانی مەجلسی ئێران وتی، لەم دواییانە دەركەوتووە كە بەكارهێنانی مەشرووبی ئەلكولی لە هەندێ ناوچەی ئێران پەرەی سەندووە و ساڵانە پتر لە 200 میلیۆن لیتر مەشرووب دروستكراوی ناوخۆ و بە قاچاخ هێنراوی دەرەوەی وڵات لەو وڵاتە بەكاردەهێنرێت.

بە وتەی ناوبراو لەسەدا 30 بەركارهێنەرانی مەشرووبی ئەلكولی لە ئێران ژنان پێكی دەهێنن و لەسەدا 70 یشی پیاوان.

ئیسماعیل ئەحمەدی موقەدەم فەرماندەی هێزە ئینتزامییەكانی ئێران لە ساڵی 91ی هەتاوی وێڕای ڕەخنە گرتن لە ئاماری 200 هەزار كەسی گیرۆدەبووان بە ئەلكول لە ئێران، باسی لە نزیك بە 130 هەزار نەفەر گیرۆدە بەو خواردنەوەیە كردبوو.

ماوەی 13 ساڵە دامەزراوەیەك بە ناوی “ئەنجومەنی ئەلكولیە ونبووەكان” “ئەی ئەی” دروست كراوە كە ئێستاكە 15 هەزار ئەندامی هەیە و هەموویان لە هەوڵی وازهێنان لە گیرۆدەبوونی خۆیان بە مەشرووبن و زیاتر لەسەدا 80ی ئەو كەسانەی كە لەهەوڵی وازهێنان لە مەشرووبی ئەلكولین، تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 25 ساڵدایە.

كۆماری ئیسلامی ئێران پاش هاتنە سەر دەسەڵات لە ساڵی 1357ی هەتاویی خواردنەوەی ئەلكولی بە تەواوەتی قەدەغە كرد و وەكوو كردەوەیەكی دژە شەرعی ناودێری كرد و لە بەرانبەریشدا سزای توندی بۆ ئەو بابەتە دیاری كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.