سێ شه‌ممه‌ 6 حوزه‌یران 2023

داعش هێرشەكانی بۆ سەر سرێ كانێ دەستیپێكردەوە

شەڕو پێكدادان لە نێوان چەكدارانی داعش و شەڕڤانانی یەپەگە لە رۆژئاوای سەرێ كانیێ لە رۆژئاوای كوردستان دەستیپێكردەوە.

سەرچاوەیەك لە گوندی تەل خەنزیر، كە دەكەوێتە دووری 30 كیلۆمەتری رۆژئاوای سەرێ كانێی بە هەواڵنێریی رووداوی راگەیاندووە، كە لە ئێوارەی دوێنێ شەممە 26ی مانگی رەزبەرەوە، چەكدارانی داعش بە شێوەیەكی چڕ هێرشیان بۆ سەر ئەو گوندە دەستپێكردووە.

هەروەها دەوترێ، چەكدارانی داعش لە هێرشەكانیاندا تاوەكو ئێستا نەیانتوانیوە ئەو ناوچانە كۆنتڕۆلبكەن، سەرەڕای ئەوەی لە هێرشەكانیشیاندا چەكی قورس بەكاردەهێنن.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە داعش هێزێكی زۆری لە دەوروبەری شاری كۆبانێ ش كۆكردووەتەوە و وێڕای بەرخۆدانی كەم وێنەی شەڕڤانان و هەروەها بۆردمانی ئاسمانیی هاوپەیمانان و تێكشكانی هەموو هێرشەكانی بۆ سەر ئەو شارە، هێشتاكە شەڕ و پێكدادانەكان بەردەوامە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.